بابەتە سەرەکیەکە: فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای
دیموکرات – هەسەدە رایگەیاند، ئێمە بە ئەرێنی لە پەیامەکەی عەبدوڵ ئۆجەلان
دەڕوانین.
لێدوانی فەرمی: مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی
سوریای دیموکرات – هەسەدە لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلانەوە لە کۆنفرانسێکی ڤیدیۆیدا لە واشنتنۆن رایگەیاند: بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجەلان بۆ پەکەکە بو بۆ گەریلاکانی پەکەکە بو بەشێوەیەکی راستەوخۆ بۆ ئەم
ناوچەیە نەبو هەروەک چۆن پەیامی بۆ باشوری کوردستان و هەمو شوێنێکی نارد، بۆ
ئێمەشی نارد.
ئەمەشی
وت: رێبەری پەکەکە پەیامی بۆ ئێمەش ناردبو و بۆچونی خۆی تێدا رونکردبوەوە و ئێمەش
بەشێوەیەکی ئەرێنی لێی دەڕوانین، ئاگربەستی نێوان پەکەکە و تورکیا و بەرقەراربونی
ئاشتی کاریگەریی لەسەر ناوچەکەی ئێمەش هەیە و تورکیا بیانوی نامێنێت تاوەکو
هێرشبکاتە سەر ناوچەکانمان.
زیاتر:
ئەوەی ئێستا هەیە لەبارەی ئەوەی کە دەڵێن مافی کورد، تەنیا قسەیە و تاوەکو ئێستا
گەرەنتییەکی دەستوری نییە، ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە کە نەک تەنیا قسە بێت.
چی تر:
دانوستاندنەکانمان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامن و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش
نێوەندگیری دەکەن.