مەکتەبی سیاسی یەکێتی: هیواخوازین مانگی رەمەزانی پیرۆزە دەرفەتی لێبوردەیی و بەخشین بێت

کوردستان 9 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

پەیامی فەرمی: مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند؛ بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی  كوردستان و عیراق  دەكەین.

ئەمەش هەیە: هیواخوازین ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە دەرفەتی لێبوردەیی و بەخشین تا بەهەموان بتوانین ئارامی و ئۆقرەیی بۆ وڵات و ژیانێكی شایستە بۆ گەلەكەمان دابینبكەین.

زیاتر: لە خودای مەزن داواكارین گشت نزا و سروتەكانی ئەم مانگە لە هەموان قبوڵ بێت و خێر و خۆشی بە دوای خۆیدا بهێنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا