بابەتە
سەرەکیەکە: چاودێرێکی سیاسی رایگەیاند، پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان پرسی کوردی لە
شەڕ و تیرۆرەوە گۆڕی بۆ پرسێکی سیاسی و دیبلۆماسی.
لێدوانی
تایبەت: محەمەد ئەمین پێنجوێنی، نوسەر و چاودێری سیاسی بە BMC راگەیاند: بە دیدی من پەیامێکی مێژوی بو، پەیامەکەی
عەبدوڵا ئۆجەلان پرسی کوردی لە شەڕ و تیرۆرەوە گۆڕی بۆ پرسێکی سیاسی و دیبلۆماسی،
رێگەچارەیەکی ئاشتییانە و دیالۆگە.
ئەمەشی
وت: بەهۆی پەیامەکەی ئۆجەلانەوە، کورد هاتەوە نێو مەیدانی سیاسی وڵاتانی جیهان
لەسەروی هەمویانەوە ئەمریکا، بۆ گەلی کورد زۆر ئەرێنی و باشبو.
زیاتر:
هەوڵەکان و لێدوانەکانی دەوڵەت باخچەلی گرنگ و پێویست بون کە رایگەیاند، کورد و
تورک پێویستە بەیەکەوە بژین لە ئاشتیدا، پەیامەکەی ئۆجەلان تۆپەکەی خستە مەیدانی
تورکیاوە و دەیەوێت بە ئاشتی کێشەکان چارەسەر بکات.
چی تر:
ئۆجەلان دۆزی کوردی لە قۆناغێکەوە برد بۆ قۆناغێکی پێشکەوتوتر، تا لەرێگەی خەباتی
سیاسی و دیبلۆماسییەوە گەلی کورد مافەکانی خۆی بسێنێت و ئاشتی باڵ بەسەر ناوچەکەدا
بکێشێت.
هاوکات:
سەبارەت بەوەی کە ئایا پەکەکە گوێڕایەڵی پەیامەکەی ئۆجەلان دەبێت محەمەد ئەمین پێنجوێنی
وتی؛ لەنێو ریزەکانی پەکەکەدا هیچ و کەس و گروپێک نیە سەرپێچی پەیامەکەی ئۆجەلان
بکات و لێی لابدات.