چۆن قژمان لە مانگی رەمەزاندا لە هەڵوەرین و وشکبونەوە بپارێزین؟

تەندروستی 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەڕۆژو بون بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك وادەكات شێوازی ژیانت لە مانگی رەمەزان گۆڕانكاری تێدا بكرێت، رەنگە ئەمەش زیان بە قژ و پێست بگەیەنێت.

زانیاری زیاتر: كاتێك قژ وشك دەبێ واتای ئەوەیە پێستی سەر بە بڕی پێویست زەیت بەرهەمناهێنێت و شێدار نییە، رەنگە ئەمەش ببێتە هۆی شكانەوەی تاڵەكانی قژ و دەركەوتنی كڕێش.

پێنج رێنمایی بۆ چارەسەری گرفتەکانی قژ:

1. ئاساییە هەفتەی دوو رۆژ قژت بشۆیت، بەڵام شتنی قژ هەمو رۆژێك زیانی هەیە بۆ قژ و پێستی سەر، پێویستە لێی دوربكەویتەوە.

2. خۆگرتنەوە لە خواردن و خواردنەوە و تەنها خواردنی دو ژەم لە رۆژكێدا دەبێتە هۆی ئەوەی برێكی زۆر لە ڤیتامین و ماددەی كانزایی لەدەستبدەیت، باشترە بۆ قەرەبوكردنەوەی حەبی ڤیتامین بەكاربهێنیت (تەنها لەژێر رێنمایی پزیشكدا).

3. زەیتی سروشتی بۆ قژت بەكاربهێنە، بۆئەوەی بیخی سەرت شێداربێتەوە، دەتوانیت شەوان پێش خەوتن بەكاریبهێنیت.

4. پاش خۆشتن شێداركەرەوەی قژ بەكاربهێنە.

5. گرنگی بە سیستمی خۆراكیت بدە و خواردنی تەندروست بخۆ، هەروەها 8 پەرداخ بخۆرەوە لەوكاتەی بەڕۆژو نیت بۆئەوەی قەرەبوی ئەو ئاوە بڕە ئاوە بكەیتەوە كە لە رۆژدا پێویستتە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا