بابەتە
سەرەکیەکە: سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، دەبێت چارەنوسی داهاتوی کیشوەری ئەوروپا
لەناو کیشوەرەکەدا دیاری بکرێت، نەک لە واشنتۆن و مۆسکۆ.
لێدوانی
فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە وتارێکدا، جەختی کردەوە لە گرنگی سەربەخۆیی
لە بوارەکانی بەرگریی و ئاسایشدا لە کاتێکدا ئەمریکا و روسیا پەیوەندییەکان لەسەر
ئاشتی لە ئۆکراینا پتەوکردەوە و لە بەرامبەردا وڵاتانی ئەوروپا ترسیان لەوەی ھەیە
کە لە دەرەوەی مێزی گفتوگۆکان، بمێننەوە.
ئەمەشی
وت: پێشھاتەکانی جیۆسیاسی لە جیھانیدا، وای کردوە ئاسایش و خۆشگوزەرانی زیاتر
نادیار بێت، ھەروەھا ئەو روداوە مێژوییانەی کە لە ئێستادا رودەدەن، بونەتە مایەی
نیگەرانی بۆ ھەموان، دەبێت چارەنوسی داهاتوی کیشوەری ئەوروپا لەناو کیشوەرکە دیاری
بکرێت، نەک لە واشنتۆن و مۆسکۆ.
هاوکات:
سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکرد؛ ھەڕەشەی روسیا کاریگەری لەسەر وڵاتانی ئەوروپا
ھەیە، لەنێویاندا فەڕەنسا، ھەروەھا مۆسکۆ جەنگی ئۆکراینای کردوە بە ململانێیەکی
جیھانی.
چی تر:
جارێکی دیکە جەنگی ئۆکراینا، بونی ھەڕەشەی روسیا بۆ سەر ئاسایشی ئەوروپا دوپاتکردەوە
و رایگەیاند؛ مۆسکۆ بەردەوامە لە ئەنجامدانی ھێرشی ئەلیکترۆنی و ھەوڵدەدات بە
بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، کاریگەری لەسەر رای گشتی
دروست بکات.
زیاتر:
رێگای ئاشتی ئەگەر بە ئۆکراینا تێنەپەڕێت، ئەوا بەدی نایەت، ھەروەھا ئاشتی مانای
خۆبەدەستەوەدان یان روخانی ئۆکراینا نییە.