كۆنفرانسی ئامادەكاری بۆ دوەمین دیداری یەكێتی لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بڕیارە رۆژی پێنجشەممە، كۆنفرانسی ئامادەكاری بۆ دوەمین دیداری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەهەڵەبجە بەڕێوەبچێت .

لێدوانی فەرمی: سكرتاریەتی لیژنەی باڵای دیدار بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند، گەشتی ئەمجارەی دیدار لە شارەزوری مەڵبەندی خەبات و تێكۆشانی بەرایی مەفرەزە سەرەتاییەكانی شۆرشی نوێ دەبێت كە هاوكاتە لەگەڵ بیرەوەری راپەرینی گەلەكەمان. 

ئەمەش هەیە: كۆنفرانسەكەی هەڵەبجە یەكێكە لە كۆنفرانسەكانی چوارچێوەی دیداری دوەم، پێشتر كۆنفرانسی هاوشێوە لە موسڵ، دهۆک، هەولێر، كۆیە، كەلار و خانەقین بەڕێوەچون، تەوەرەكانی كۆنفرانس تاوتوێی سیاسەت و پرسەكانی یەكێتی دەكەن و ئەم جارەش بەشێكی تەوەرەكان تایبەت دەبین بە خولیا و روانگەكانی كادرانی یەكێتی لە سنوری شارەزور. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندكراوی كۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەكێتی چالاكییەكی فەرمی دەورییە و بەشێكە لە وێستگەكانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە، یەكەم دیداری یەكێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە 12ـی ئاداری 2022 دەستپێكرد و لە 31ـی ئایاری هەمان ساڵ كۆتایی بەكارەكانی هێنا و سیاسەتەكانی یەكێتی لە بوارە جیاجیاكاندا داڕشت و بوە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتی حزب.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا