ئێران: راوێژی ئەتۆمی لەگەڵ روسیا، چین و ئەوروپا دەکەین

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەکۆی "ئێکس" سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و هەڵگرتنی سزاکان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

چی وت: عێراقچی رایگەیاند؛ بەرنامە ئەتۆمیــیەکەی ئێران بە تەواوی ئاشتیانە بوە واش دەمێنێتەوە، هەر ئەگەرێکی روبەڕوبونەوەی سەربازی بەرنامە ئەتۆمییەکەمان رەتدەکەینەوە.

ئەمەشی وت: تاران هەرگیز لەژێر فشار و هەڕەشەدا دانوستان ناکات، تەنانەت ئەم جۆرە دانوستانانەش بە شایستە نازانین، دانوستان جیاوازە لە قسەی ناشرین و فەرمانکردن.

زیاتر: ئێمە ئێستا لەگەڵ هەرسێ وڵاتی ئەوروپی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەجیا لەگەڵ روسیا و چین  راوێژ دەکەین، کە ئامانج لێی گەڕانە بەدوای رێگاکانی دروستکردنی متمانە و شەفافیەتێکی زیاتر سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان.

چی تر: ئێران بەگوێرەی هەڵوێستەکانی لەگەڵ ئەمەریکا مامەڵەی دەکرد، هەرکات رێگەیەکی رێزدارانەی دەگرتەبەر پێشوازی لێدەکرا، باڵام کاتێک پەنای دەبرد بۆ هەڕەشە، روبەڕوی کاردانەوەی گونجاو دەبویەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا