بابەتە
سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی
هەرێم بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: بهڕێوهبهرایهتی
گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی رایگەیاند: ئهمڕۆ دوشەممە، ئاسمان هەوری تەواو
دەبێت، لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەزۆربەی ناوچەکاندا لەکاتەکانی دوا
نیوەرۆ و پێشبینی دەکرێت لەسەنتەری شارەکانیش ببارێت بۆ ماوەیەکی کورت خایەن
وەرێژەی دابارین لەناوچەکانی رۆژهەڵات و سنوری پارێزگای سلێمانی، هەروەها
ناوچەکانی بادینان زیاتر دەبێت.
هاوکات:
پلەکانی گەرما، لەناوچە شاخاوییەکان بە گشتی 2 – 4 پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە
تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
چی تر: سبەی سێشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل
ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، زیاتر لەناوچە شاخاوییەکان
و رۆژهەلات و پاشان ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆرێت لەکاتەکانی ئێوارە
کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە، پلەکانی گەرماش نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.