فەهمی بورهان: ئەنجومەنێک بۆ نوێنەرایەتیکردنی جوتیارانی کوردی کەرکوک پێکدەهێنرێت

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنێک بۆ نوێنەرایەتیکردنی جوتیارانی کوردی کەرکوک پێکدەهێنرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ دوشەممە، لە دیوانی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم فەهمی بورهان سەرۆكی دەستە لەگەڵ نوێنەرانی جوتیارانی ناوچە كوردستانییەكان لە سنوری كەركوک بۆ ئەم مەبەستانە كۆبویەوە.

- دروستكردنی ئەنجومەنێک كە پێكهاتبێت لە نوێنەری هەمو جوتیارانی ناوچەكە.

- ستایش و رێزگرتنی ژمارەیەک لە جوتیارانی ناوچەی سەرگەڕان كەلەكاتی سەرهەڵدانی كێشەكانی ئەو ناوچەیە لە چوارچێوەی یاسا و دەستوردا بەرگریان لە زێد و خاكی باوباپیرانیان كرد.

هاوکات: فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ سەرباری ئەوەی ستایشی رۆڵ و هەڵوێستی جوامێرانەی جوتیارەکانمان کرد، هیوادارین ئەمە رۆحییەتی هەمومان بێت بۆ بەرگریکردن لە ناوچەکانمان.

ئەمەشی وت: هەر شتێک لە چوارچێوەی یاسا و دەستوردا بێت دەبێت ئێمە هەوڵی بۆ بدەین و نابێت لەم چوارچێوەیەدا هیچ جۆرە سازشێک بکەین.

زیاتر: لە کۆبونەکەوەدا باسمان لە دروستکردنی ئەنجومەنێک کرد بۆ جوتیارانی ناوچەکە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی رێکخراوتر لەگەڵ حکومەتی هەرێم و دەستەکەمان لەسەر هێڵ بن، تاوەکو بتوانین لە ناوچەکانماندا مافە دەستوری و یاساییەکانمان بەدەست بهێنین.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا