شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: جلوبەرگە نەریتییەکانمان ناسنامە و مێژومانن

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق بەبۆنەی رۆژی نەتەوەیی جلی کوردییــەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

پەیامی فەرمی: خانمی یەکەمی عێراق رایەگەیاند؛ جلوبەرگە نەریتییەکانمان تەنیا پارچە قوماشێکی جوان نین، بەڵکو سیمبولی ناسنامە و مێژومانن.

ئەمەشی وت: لە ڕۆژی نیشتمانی جلی کوردیدا، شانازی بەم جلوبەرگە جوانانەوە دەکەین کە چەندین نەوەی کورد و ئاشورییەکان و ئەوانی تر لەناوچەکانمان دەیانپۆشی.

چی تر: بە ڕەنگی ئاڵوواڵا و رەنگین و رێکپۆشییەکەیەوە، ئەم پۆشاکە کلتور و هەمەڕەنگی رۆشنبیریمان دەنوێنێت.

زیاتر: خۆم هەر لە بۆنە تایبەتەکاندا جلی کوردی ناپۆشم، بەڵکو بەخۆشی و شانازییەوە لە هەمو بۆنەکاندا لەبەری دەکەم، جلوبەرگێکی گونجاوە و هەرکەس بیپۆشێت جوان و رازاوە دەردەکەوێ و رێگایەکیشە بۆ نیشاندانی کلتور لەهەر شوێن و هەر کاتێکدا بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا