وەزارەتی پەروەردە: رێگری یاسایی هەیە لە گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، رێگریی یاسایی لەبەردەم گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ سەر فیدراڵ هەیە.

لێدوانی فەرمی: سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ بە مەبەستی گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک و ناوچە کودستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵ، چەند جارێک سەردان و کۆبوونەوەی ئەنجامداوە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و دارایی عێراقی فیدراڵ کە داواکاری گواستنەوەی ئەو مامۆستایانەمان پێشکەشکردوە و پێداگیربوین کە مافی داراییان زامن بکرێت و پرۆسەی گواستنەوەیان بۆ ئەنجام بدرێت.

زیاتر: بەڵام شاندی حکومەتی عێراقی فیدراڵ لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی پێیان راگەیاندین کە رێگری یاسایی هەیە بە گوێرەی ماددەی 77ـی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ ناتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن.

چی تر: لەم بارەیەشەوە ئەم رێگرییە یاساییەیان لە کۆنوس واژۆکردوە و ئاراستەی بەرێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ کراوە، بۆ ئەوەی کێشەی ئەو رێگرییە یاساییە چارەسەر بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا