بابەتە
سەرەکیەکە: سەرۆکی گشتی مەهەپە رایگەیاند، پەکەکە و باڵەکانی دەستبەجێ و بەبێ مەرج پێویستە چەکەکانیان دابنێن.
لێدوانی
فەرمی: دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە لەبارەی رۆژەڤی "تورکیای بێ
تیرۆر" راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ رێکخراوی پەکەکە و سەرجەم باڵەکانی
دەستبەجێ و بەبێ مەرج پێویستە چەکەکانیان دابنێن و دەبێت چەکە
خوێناوییەکانیان رادەستی تورکیا بکەن.
ئەمەشی
وت: پێویستە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر دەستبەجێ بێتە دی و تیرۆر لە ژیانماندا ریشەکێش
بکەین، بە پێچەوانەوە دەبێت باجی هەڵگرتنی چەکە نایاساییەکان بە قورسترین شێوە
دەبێ بدەن.
زیاتر: پێویستە پەکەکە
و سەرجەم باڵەکانی پابەندی بانگەوازە مێژوییەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بن کە لە 27ـی
شوبات رایگەیاند.