سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشوی عێراق کۆبوەوە

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی پێشوی عێراق کۆبوەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە: لە کۆبونەوەکەدا هەردولا جەختیان لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی عێراق کردەوە بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی ئارامی وڵات و دورخستنەوەی لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.

زیاتر: لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا دەربارەی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری کێشەکان، بیروڕایان گۆڕییەوە و لەمبارەیەوە هاوڕابون لەسەر گرنگی و پێویستی بەردەوامی هەوڵەکان و هەماهەنگی نێوان هەردولا بۆ لێکگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا