ساڵح موسلیم: کورد لە هەمو شتێکی سوریادا هاوبەش دەبێت

درێژتر لە هەواڵ 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی كاروباری دەرەوەی پەیەدە رایگەیاند، رێککەوتنی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، هاوئاراستەی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانـــە.

لێدوانی فەرمی: ساڵح موسلیم وتەبێژی كاروباری دەرەوەی پارتی یەكێتی دیموكراتیک - پەیەدە لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی فورات، سەبارەت بە ڕێککەوتنەکە رایگەیاند؛ ئەو رێککەوتنە چەند رۆژ پێشتر لە دانیشتنی هاوبەشی ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و هەسەدە پەسند کرا و بڕیاردرا کە ئەو لیژنانە پێک بێنن، رێککەوتنی 7-8 خاڵی لێ بەرهەم هات.

ئەمەشی وت: ئێمە پاش ئەو هەمو شەڕ و خەباتە لە هەمو شتێکی ئەم دەوڵەتەدا هاوبەش دەبین؛ لە ئیدارە، دەستور، ژیان، ئابوری و لە هەمو شتێکدا.

زیاتر: ناوبراو سەبارەت بە ناوەڕۆکی نامەکەی ئۆجەلان بۆ ئیدارەی خۆسەری کوردی سوریا، رایگەیاند، بەڕێز ئۆجەلان لەو نامەدا جەختی لەوە کردوە کە ئێمە لە سەر رێبازێکی دروستین و پێویستە بەشێک لە سوریا بین و پێکەوە بگەینە ئاشتی.

هاوکات: موسلیم ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەرچی لە نامەکەی ئۆجەلاندا ئاماژە بە چەکدانانی هێزەکانی کوردی سوریا نەکراوە، بەڵام لە بابەتی ناوەڕۆکەوە، رێککەوتنی کورد و دەوڵەتی ناوەندی سوریا، هاوئاراستەی پەیامەکەی ئۆجەلانە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا