بابەتە سەرەکییەکە: وتەبێژی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو
ئێستا مامەڵەی زۆربەی ئەو فەرمانبەرانە تەواو نەکراوە کەخانەنشینکراون لەکاتێکدا
بڕیاربوو لە مانگی سێ تەواوبکرێت.
لێدوانی تایبەت: سادق عوسمان وتەبێژی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بە بی
ئێم سی راگەیاند، بە پێی یاسایی ژمارە نۆی ساڵی 2014 لە عێراق دەبێت 10٪ مووچەی خانەنشینان کەمبکرێتەوە و ئەو
بڕیارەش بەبێ جیاوازی بەسەر خانەنشینانی
هەرێمیشدا جێبەجێکراوە.
ئەوەشی وت: وەک چۆن ئەو یاسایە بەسەر خانەنشینانی هەرێمی کوردستان جێبەجێکراوە
بەبێ جیاوازی کەواتە دەبێت بەبێ جیاوازیش مووچەی خانەنشینان هاوتابکرێت.
زیاتر: سادق عوسمان وتیشی، ئەو کەسانەی یاسای خانەنشینی دەیانگرێتەوە بەپێی
بڕیاری وەزارەتی دارایی هەرێم دەبێت لە مانگی سێ مامەڵەکانیان تەواوبکرێت بۆ ئەوەی ناویان بچێتە ناو سندوقی خانەنشینی،
بەڵام تاوەکو ئێستا زۆربەی مامەڵەکان تەواو نەکراون.