بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند،
لەم هەفتەیەدا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا قسە دەکەم و هیوادارین بە
رێککەوتنەکە رازی بێت.
لێدوانی
فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ بەم
زوانە جارێکی دیکە زێلێنسکی بانگهێشتی ئەمەریکا دەکەمەوە و لە کۆشکی سپی پێشوازیی
لێدەکەم.
ئەمەش
هەیە: دەمەوێت بە زوترین کات جەنگ لە ئۆکراینا کۆتایی پێبێت و هیوادارم روسیاش بە
پێشنیازی ئاگربەست رازی بێت، وەک دەڵێن بۆ سەماکردن دو کەس پێویستە، راستە؟، لەم
هەفتەیەدا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، قسە دەکەم، هیوادارم رازی ببێت و باوەڕم وایە
ئەوە لە سەدا 75ـی رێگاکە دەبێت بۆ چارەسەرکردن.
زیاتر: ئاماژەی بەوەشکرد، کە هەنگاوی داهاتو بریتییە لە "
بە بەڵگەنامەکردنی رێککەوتنەکە و دانوستانکردن لەسەر شوێنی زەوییەکان ".