بابەتە سەرەکییەکە:
ئەمریکا پشتیوانی لە رێککەوتنی حکومەتی راگوزەری سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات
دەکات.
لێدوانی فەرمی:
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی نوێی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات
(هەسەدە) دەکات.
ئەوەشی وت: چاودێری
ئەو بڕیارانە دەکەن کە لەلایەن دەسەڵاتی کاتییەوە دراوە، چونکە دیموکراسی و ئاشتی
بۆ باکوری رۆژهەڵات و سوریا زۆر گرنگە.
زیاتر: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە توندوتیژییەکان لە سوریا
دەڵێت، بە نیگەرانییەوە تێبینی ئەو توندوتیژییە کوشندانەی ئەم دواییە دەکەن
دژی کەمینەکان لە سوریا دەستیپێکردووە.