ئاژانسی تەسنیم: ئێران هیچ پەیامێکی لە سەرۆکی ئەمریکاوە پێ نەگەیشتوە

جیهان 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئێران تاوەکو ئێستا هیچ پەیامێکی لە سەرۆکی ئەمریکاوە بەدەست نەگەیشتوە.

کێ وتی: ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە: لە کۆتایی هەفتەی رابردوەوە چەندین دەنگۆ  لەسەر پەیامێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئێران بڵاوبوەتەوە، تەنانەت خودی ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز باسی لەو پەیامە کردوە.

زیاتر: بەڵام تا ئێستا ئێران هیچ پەیامێکی پێنەگەیشتوە و ئەو دەقانەی کە بۆ ئەم پەیامە دەگەڕێنرێنەوە کە لەم دواییانەدا لە سۆشیال میدیادا بڵاوبونەتەوە بێ بنەمان.

چی تر: ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشبینی دەکرێت بەمزوانە پەیامەکەی ترەمپ لە ڕێگەی یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکەوە بگەیەندرێتە ئێران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا