ترەمپ: بە هاوکاری عێراق و هەرێمی کوردستان "ئەبو خەدیجە" کوژرا

عێراق 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، بە هاوکاری عێراق و هەرێمی کوردستان توانیویانە گەورەترین بەرپرسی هەڵاتوی داعش بکوژن.

چی تر: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا رایگەیاند: سەرکردە هەڵاتوکەی داعش بەردەوام لەلایەن هێزەکانی ئێمەوە راودەنرا و هەوڵی لەناوبردنی دەدرا.

زیاتر: دواجار بە هەماهەنگی لەهەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان توانرا ئەو سەرکردەیەی داعش لەگەڵ ئەندامێکی تری ئەو رێکخراوە لەناوبەرین.

ئەوەی پیویستە بیزانیت: دوێنێ هەینی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، عەبدوڵا موسڵیح رەفیع ناسراو بە ئەبو خەدیجە سەرکردەی رێکخراوی داعش لە عێراق و سوریا کوژراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا