حکومەتی هەرێم: سبەی پشوی فەرمی نییە

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆنە و یاد و رۆژانی پشوە فەرمییەکانی لە ساڵنامەی فەرمی حکومەتدا دیاریکردوە.

زیاتر: لە ئێستادا بۆنە و یاس و پشوەکەن هەروەک خۆی دەمێنێتەوە و هیچ گۆڕانکارییەکیش لەو ساڵنامەیەدا ناکرێت تا پەرلەمانی کوردستان بەپێی دەسەڵاتەکانی خۆی پێداچونەوەی بۆ دەکات و بڕیاری نوێی بۆ دەردەکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریداوە رۆژی 16ی ئازار وەکو پشوی فەرمی لە سەرتاسەری وڵات دیاریبکات بەبۆنەی یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا