بابەتە سەرەکییەکە: تەنها لە ماوەی 10 رۆژی یەکەمی مانگی رەمەزانی پیرۆز زیاتر لە 25 ملیۆن نوێژخوێن سەردانی مزگەوتی حەرامیان لە مەککە کردوە.
سەرچاوە: دامەزراوەی گشتی بەڕێوەبردنی هەردو حەرامی مەککە و مەدینە بڵاویکردەوە: ژمارەی نوێژخوێنانی مزگەوتی حەرامی مەککە لە 10 رۆژی یەکەمی مانگی رەمەزاندا 25 ملیۆن کەسی تێپەڕاندوە.
زیاتر بزانە: لە هەمان ماوەدا زیاتر لە پێنج ملیۆن و 500 هەزار کەس سوننەتی عومرەیان ئەنجامداوە و بە درێژایی ئەو ماوەیەش سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی وەک روناکی، شۆردن و پاککردنەوەی بەشە جیاوازەکانی مزگەوتەکە، رێکخستنی چونەژورەوە و هاتنە دەرەوەی زیارەتکاران و دابینکردنی ئاوی زمزم و بەشێکی تر لە پێداویستییەکان بەردەست بون.