بابەتە سەرەکیەکە: کۆمیتەی
بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان - پەکەکە پەیوەست بە نەورۆزی ساڵی 2025 راگەیاندراوێکی
بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە رایگەیاند؛ به‌بێ بێده‌نگکردنی چه‌كه‌كان، مه‌حاڵه
هه‌نگاوی سیاسی و پراكتیكی بنرێت یان ته‌نانه‌ت گفتوگۆی ته‌ندروستیش هه‌بێت، هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش ئێمه ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی كه رامانگه‌یاندوه به هه‌نگاوێكی
پراكتیكی گرنگ ده‌بینین.
ئەمەش
هەیە: بەداخەوە پێکهێنانی پراکتیکی تورکیا بە گوێرەی ئەوە نەبون، بەراورد بە
ماوەكانی رابردو هێرشە سەربازییەکانی سوپای تورکیا کەمبونەتەوە، لە قۆناغی
ئاگربەستی یەکلایەنی دو هەفتەییدا بە گشتی 73 هێرشی فڕۆکە، 4175 جار بە تۆپ و
تۆپهاوێژ و هەشت جاریش بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو ئەنجام دراون.
چی تر:
بە تەواوەتی ئاشکرایە ئەم پرۆسەیەیی تێیدان بەرپرسیارێتی، هەستیاری و ئارامی دەوێت،
لەسەر بناغەیەکی دروست هەوڵدان و تێکۆشانی مەزنی دەوێت، پرۆسەکە هەمو کەسێک
دەگرێتەوە و داهاتوش داوای گۆڕانکاری و گۆڕینی دیموکراسی دەکات کە لەسەر بنەمای
ڕەخنەگرتن لە خۆ و لێکۆڵینەوەی جدی بێت.
هاوکات:
ئێمەیش لای خۆمانەوە بەمشێوەیە نزیک پرۆسەکە دەبینەوە و پێمان وایە سەرکەوتن
بەمشێوەیە دەبێت، لە ناوە و دەرەوشدا بانگەوازی لە هەموان دەکەین بەم شێوەیە نزیکی
سەردەمی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی ببنەوە.