جێگری سەرۆکی ئەمریکا: مەسک لەدەرکردنی فەرمانبەران هەڵەی کردوە

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئیلۆن مەسک هەڵەی کردوە لە جێبەجێکردنی دەرکردنی فەرمانبەرانی فیدراڵی و پێویستە چاکی بکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئێن بی سی نیوز رایگەیاند؛ کەسانێک لە حکومەتدا کارەکانیان بە باشی ئەنجامدەدەن، پێویستە پارێزگاریی لەوانە بکەین، بۆ ئەوەی بەردەوام بن.

ئەمەشی وت: مەسک، دانی بەوەدا ناوە هەندێک کات هەڵە دەکات، دواتر راستی دەکاتەوە، ئەمەش یەکێکە لە هەڵەکان و پێویستە بەخێرایی چاک بکرێتەوە، چونکە ژمارەیەکی زۆر فەرمانبەرانی حکومەت کارەکانیان بە کۆششەوە جێبەجێ دەکەن.

پێشتر: ئیلۆن مەسک، بە گشتی فەرمانبەرانی فیدراڵی بە فێڵباز وەسف کرد و رایگەیاند، ناتوانرێت متمانەیان پێ بکرێت.

چی تر: ڤانس، لە وەڵامی لێدوانەکانی ناوبراو وتی؛ پێموایە هەندێک کەس هەن تەنیا موچە وەردەگرن و کار ناکەن، ئێستا چەند لەو کەسانە لەوێدان؟ نازانم، لە کۆی سێ ملیۆن فەرمانبەر چەند هەزار کەسێک  یان زیاترن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەرکردنی هەزاران کارمەندی حکومەت لە ماوەی حەوت هەفتەی یەکەمی ئیدارەی دوەمی ترەمپ دا، گرینگترین هەوڵەکانی مەسک بو، لە ئەنجامدا داوای یاسایی و دژایەتی دادوەرەکانی لێکەوتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا