بابەتە
سەرەکیەکە: مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە یادی 37 ساڵەی کیمیابارانی
هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند؛ ئەمڕۆ بە خەمێكی قوڵەوە یادی 37 ساڵەی تاوانی دڕندانەی
دژ بە گەلەكەمان دەكەینەوە كە لەشاری هەڵەبجە لە لایەن
هێزەكانی رژێمی بەعسی روخاوەوە بەرامبەر بە خەڵكی
بێدیفاع و مەدەنی ئەو شارە ئەنجامدرا.
زیاتر:
ئەو تاوانەی شۆڤێنیەكانی بەعس بەسەر ئەم شارەدا هێنایان
رقێک بو بەرامبەر رۆڵی مێژویی هەڵەبجە كە لە جوڵانەوەی
فەرهەنگی و شارستانێتی و سیاسیدا خاوەنی بیری
دەوڵەمەند و پێشكەوتنخوازی كوردایەتی بون و لە راپەرین و
شۆرشەكانی گەلەكەشماندا هەمیشە سەرمەشق بون.
دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی؛
راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسی بۆ ساڵیادی تاوانی
كیمیایبارانی هەڵەبجە
ئەمڕۆ بە خەمێكی قوڵەوە یادی ۳۷ ساڵەی تاوانی
دڕندانەی دژ بە گەلەكەمان دەكەینەوە كە
لەشاری هەڵەبجە لە لایەن هێزەكانی رژێمی بەعسی
روخاوەوە بەرامبەر بە خەڵكی بێدیفاع و مەدەنی ئەو شارە
ئەنجامدرا
ئەو تاوانەی شۆڤێنیەكانی بەعس بەسەر
ئەم شارەدا هێنایان رقێك بوو بەرامبەر رۆڵی مێژوویی
هەڵەبجە كە لە جوڵانەوەی فەرهەنگی و شارستانێتی و سیاسیدا
خاوەنی بیری دەوڵەمەند و پێشكەوتنخوازی كوردایەتی
بوون و لە راپەرین و شۆرشەكانی گەلەكەشماندا هەمیشە
سەرمەشق بوون ، بە تایبەتی لە شۆرشی نوێی گەلەكەماندا
یەكەمین مەفرەزە سەرەتاییەكانی ئەم ناوچەیە لە هەڵەبجە و
شارەزوور چەكی مەردایەتیان دژی ئەو رژێمە
هەڵگرت و شۆرشیان هەڵگیرساند.
وەك چۆن هەر لە پاش راپەڕینەوە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر ئەركی خۆی و دواتر لە رێگەی حكومەتی
هەرێمەوە هەوڵی بێوچانی خستە گەڕ بۆ گەڕاندنەوەی
سیمای ئاوەدانی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هەڵەبجە و
خەڵكەكەی ، ئیمرۆش زیاتر لە جاران و پاش بەڕەسمی ناساندنی
هەڵەبجە وەك چوارەمین پارێزگای كوردستان لە لایەن پارلەمان و
حكومەتی هەرێمەوە ، لەپێناو سارێژكردنی زامەكان و
باشتر قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی تاوانی
جینۆسایدكردنی ئەم شارە تێدەكۆشێت
هەر لەم بۆنە خەمناكەدا تەئكید
دەكەینەوە سەركردایەتی یەكێتی لە رێگەی فراكسیۆنەكەیەوە لە
پەرلەمانی عیراق و تیمی ئیدارەی هەڵەبجەو حكومەتی فیدراڵی ، لە هەوڵی
بەردەوامدان تاوەكو لە ئەنجومەنی نوێنەران
پرۆژە یاسای بەرەسمی ناساندنی هەڵەبجە وەك نۆزدەیەمین
پارێزگای عێراق دوا خوێندنەوەو دەنگدانی لەسەر بکرێت و بە پێی یاسا و
بنەما دەستورییەكان گشت شایستە و مافەكانی بۆ دابین بكرێت
تاوانی كیمیایبارانی هەڵەبجە زامێكی لە
بیرنەكراوە
درود بۆ رۆحی شەهیدانی كیمیایبارانی
هەلەبجە و گشت شەهیدانی جینۆسایدی گەلەكەمان
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان