بابەتە سەرەکییەکە: لە
داهاتویەکی نزیکدا شاندی دانوستانکاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی
کوردستان کۆدەبنەوە.
کێ وتی: پۆڵا تاڵەبانی
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند: گفتوگۆکانمان لەگەڵ پارتی بۆ پێکهێنانی
کابینەی نوێی حکومەت بە شێوەیەکی باش بەرەوپێشەوە دەچن و لێکتێگەیشتنی باش لە
پڕۆسەکەدا هەیە.
ئەمەش هەیە: بەشێک لە
کارەکانئ کۆبونەوەی شاندی دانوستانکاری هەردولا لەسەر دیداری نێوان بافڵ جەلال
تاڵەبانی و مەسرور بارزانی راوەستابو، دوای کۆبونەوەکەی دوێنێی نێوانیان لە نزیکترین
کاتدا شاندەکانیش کۆدەبنەوە.