قوباد تاڵەبانی: کۆبونەوەی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی کاریگەری ئەرێنی دەبێت

درێژتر لە هەواڵ 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم پێشوازیکرد لە پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق.

چی تر: لە کۆبونەوەکەدا کە ئەمڕۆ دوشەممە بە ئامادەبونی یان برێم کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم بەڕێوەچو، تاوتوێی دواین پەرەسەندنەکانی گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت کرا.
لەمبارەیەوە: قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە کۆبونەوەی دوێنێی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی کرد کە "لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوە و لێکتێگەیشتنی باش لەسەر پرسە گرنگەکانی پەیوەندیدار بە پێکهێنانی حکومەت دروستبوە".

چی تر: قوباد تاڵەبانی رونیشیکردەوە: کۆبونەوەکە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر کۆبونەوەی داهاتوی شاندی بڵای دانوستانکاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان.

زیاتری وت: هەرێمی کوردستان پێویستی بە حکومەتێکی کارا و بەهێز و خزمەتگوزار هەیە و هەمو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە کە لە رێککەوتنی ئەمجارەی پێکهێنانی حکومەتدا، میکانیزمی گونجاو دیاریبکرێت بۆ ئەوەی لایەنەکان پابەند بکرێن بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە.

دواتر: باسی بارودۆخی سوریا کرا و رێککەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع بە هەنگاوێکی گرنگ و پێویست دانرا و قوباد تاڵەبانی هیوای خواست هەمو لایەن و پێکهاتەکانی سوریا بتوانن لە رێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە کێشەکان چارەسەر بکەن و سوریای نوێ بە جۆرێک بنیادبنرێتەوە کە ماف و داواکارییەکانی هەمو پێکهاتەکانی تێدا دابین بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا