بابەتە سەرەکییەکە: "بەهۆی دروستکردنی سیناریۆوە"
هاوڵاتییەکی بەنگلادیشی لە شاری هەولێر دەستگیرکرا.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر
بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی هەواڵمان پێگەیشت سەبارەت بە رفاندنی هاوڵاتییەکی
بەنگلادیشی، دەستبەجێ تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
ئەنجام: بۆمان دەرکەوت رفاندنەکە سیناریۆی نێوان دو
هاوڵاتی بەنگلادیشی بووە کە یەکێکیان داوای بری 12 هەزار دۆلاری لە خێزانەکەی
کردوە تاوەکو بۆی بنێنرنەوە بە مەبەستی دانەوەی قەرز بە هاوڕێکانی، بەڵام
خێزانەکەی رەتیانکردوەتەوە و ئەویش هەستاوە بە دروستکردنی سیناریۆیەک و لەگەڵ
هاوڕێیەکیدا گرتە ڤیدیۆیەکی ساختەی تۆمارکردوە.
زیاتر بزانە: لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا وا پیشاندراوە گوایە
هاوڵاتییەکە ئەشکەنجە دەرێت و بە بارمتە گیراوە، گرتەکەشی بۆ خێزانەکەی ناردوە ئاماژەیان
بەوەکردوە تا بڕی پارە داواکراوەکە نەدەن ئازاد ناکرێت.
ئەمەش هەیە: لە ئێستادا هاوڵاتییە بەنگلادیشییەکە خۆی و
هاوڕیکانی بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر
بە هەماهەنگی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکراون و دراونەتە دادگا.