بابەتە سەرەکییەکە: یانەی ریاڵ مەدرید لە هاوینی ئەمساڵ
دەستبەرداری لوکا مۆدریچ دەبێت.
سەرچاوە: پێگەی ریلۆڤۆ بڵاویکردەوە: ئیدارەی یانەی ریاڵ
مەدرید هاوینی ئەمساڵ دەستبەرداری لوکا مۆدریجی کرواتی دەبن و بۆ ئەو مەبەستەش
بەدوای شوێنگرەوەیەکدا دەگەڕێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوینی ساڵی رابردو، یانەی ریاڵ
مەدرید بۆ ماوەی یەک وەرز گرێبەستی لوکا مۆدریجی تەمەن 39 ساڵی نوێکردەوە و لە
مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ گرێبەستی نێوان یاریزانەکە و یانە مەدریدییەکە کۆتایی دێت.