بابەتە سەرەکییەکە: ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری
سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد و لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانییەوە
پێشوازی لێکرا.
راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە: لە
کۆبونەوەکەدا وەزیری دارایی جەختی لەسەر هەماهەنگی و کارئاسانی لەلایەن فەرمانگەکانی
وەزارەتەوە بۆ راییکردنی مامەڵە و کاری هاوڵاتییان کردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی:
ڕۆژی دووشەممە
( ٢٠٢٥/٣/١٧ ) بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی پارێزگای سلێمانی
کرد و لەلایەن بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانیەوە پێشوازی لێکرا.
لەدیدارێکدا
گفتوگۆ لەسەر کێشە و گرفتە داراییەکانی پارێزگای سلێمانی کرا و بەڕێز ئاوات شێخ جەناب
پشتیوانی خۆی بۆ خزمەتکردنی زیاتری پارێزگای سلێمانی و دام و دەزگاکانی دووپات کردەوە،
لای خۆشیەوە پارێزگاری سلێمانی سوپاسی وەزیری دارایی کرد کە بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابردوو
خەمخۆری جددی بوون بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان هەرچی لەدەستیان هاتبێت بۆ خزمەتی
ئەو دەڤەرە درێغییان نەکردووە.
هاوکات هەر لە پارێزگای
سلێمانی بەسەرپەرشتی بەڕێز وەزیری دارایی و ئامادەبوونی بەڕێزان دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی و شاهۆ عوسمان و ئەحمەد علی جێگرانی پارێزگار و دکتۆر کەمال تەیب
بەڕێوەبەری گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری لە وەزارەتی دارایی و شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری
گشتی کشتوکاڵی سلێمانی و ئاسۆ قادر بەڕێوەبەری خانووبەرەی میری سلێمانی، کۆبوونەوەیەک
لەسەر هەماهەنگی نێوان فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی و وەزارەتی دارایی لەسەر
پرسی بەکرێدانی ئەو زەویانەی کە موڵکی وەزارەتی دارایین بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا
بەڕێز وەزیری دارایی جەختی لەسەر هەماهەنگی و کارئاسانی لەلایەن فەرمانگەکانی وەزارەتەوە
بۆ ڕاییکردنی مامەڵە و ئیش و کاری هاووڵاتیان کردەوە و ڕایگەیاند لە چوارچێوەی یاسا
و ڕێنمایی و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەی هەموو هاوکاریەکین
بۆ خزمەتی زیاتری پارێزگای سلێمانی