بابەتە سەرەکییەکە: لەگەڵ چڕبونەوەی هیرشەکانی ئەمەریکا
بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن، دۆناڵد ترەمپ هۆشداری توند دەدات بە ئێران.
چی وت: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی
ئەمەریکا رایگەیاند: لەم ساتە بەدواوە هەر گولـلەیەک کە لەلایەن حوسییەکانەوە
بتەقێنرێت، بە تەقەی رابەری باڵای ئێران و چەکەکانی ئەو وڵاتە دادەنرێت، هەروەها
تاران بەرپرسیار دەبێت و لێکەوتەکانیشی توند دەبن.
زیاتر بزانە: خەڵکی یەمەن رقیان لە حوسییەکانە و لە راستیدا
سەرچاوەی ئەو سەدان هێرشەی لەلایەن ئەو گروپە چەکداروە ئەنجام دەدرێت بەرپرسانی حکومەتی
ئێرانن.