بابەتە سەرەکیەکە: دوای
کۆتایی هاتنی ئاگربەستی غەززە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو کەرتە دەستیپێکردەوە و
وەزیری بەرگری ئیسرائیلیش دەڵێت، دەرگای دۆزەخ دەکەینەوە.
کێ
وتی: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە بڵاویکردەوە:
هێرشەکان بۆ سەر غەززە تاوەکو پێویست بێت بەردەوام دەبن و هێرشە ئاسمانییەکانیش فراوانتر
دەکەین.
لەلایەکی
دیکەوە: ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند؛ ئەگەر حەماس سەرجەم بارمتەکان
ئازاد نەکات دەرگای دۆزەخ بەسەر غەززە دەکەینەوە.
زیاتر: کاتس وتیشی؛ ئێمە گەڕاینەوە بۆ شەڕ، سەرەڕای رەتکردنەوەی حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و
هەڕەشەکانی دژی سەربازانی ئیسرائیل.
هاوکات: لەبەرامبەردا بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند؛ ئەم کارەی ئیسرائیل
ئێستا دەیکات پێشێلکردنی ئاشکرای رێککەوتنی ئاگربەستی غەززەیە و بەهۆیەوە
بارمتەکان روبەڕووی چارەنوسێکی نادیار دەکاتەوە.
چی تر:
تەندروستیی غەززە رایگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل زیاتر لە 200 هاوڵاتی کوژراون و زیاتر لە 350 کەسی دیکەش بریندارن.