ئەو کەسەی لە کەلار بارهەڵگرەکانی دەسوتاند دەستگیرکرا

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: هێزە ئەمنییەکانی گەرمیان ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا ژمارەیەک بارهەڵگری سوتاندبو.

ئەوەی پیویستە بیزانیت: لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا زیاتر لە 10 بارهەڵگر لە سنوری کەلار لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە سوتێندرا و دوای ئاگادارکردنەوەیان هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

کێ وتی: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە BMC راگەیاند: لە ئێستادا ئەو کەسەی کە تاوانەکەی ئەنجامدابو دەستگیرکراوە و دانیشی بە تاوانەکەیدا ناوە، هەروەها لێکۆڵینەوەکانیش لەگەڵیدا بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا