وەزارەتی دارایی لەبارەی بانکەکانی سلێمانی چەند بڕیارێکی دا

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وەزیری دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکەکان و گەنجینەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین کۆبوەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە: لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا، نابێت هیچ بانکێک دەستکاری پارەی هاوڵاتییان بکات بە پێچەوانەوە سەرپێچیکار روبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی:

ڕۆژی سێشەممە ( ١٨ ی ئازاری ٢٠٢٥ ) ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکەکان و گەنجینەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین کۆبووەوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر کێشە و گرفتی هاووڵاتیان و فەرمانگەکان و بەڵێندەران و کۆمپانیاکان لەو سنورە و جەخت لە لابردنی سەرجەم ئاستەنگەکانی بەردەم بانکەکان کرایەوە، لەوبارەیەوە بڕیاردرا کە نابێت لە هیچ بانکێک کێشە و گرفت بۆ هاووڵاتیان و فەرمانگەکان و بەڵێندەران دروست بکرێت، بەپێچەوانەوە هەر کێشەیەکی نەخوازراو بەدەر لە یاسا و ڕێنماییەکان دروست بکرێت ئیجرائاتی پێویست لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکەکان دەکرێت.

لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە نابێت لە هیچ بانکێک دەستکاری پارەی هاووڵاتیان ( ئەمانات ، وەدائیع ، توفیر ،هتد.....) بکرێت بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە. 

هاوکات لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە بڕیاردرا کە بەهیچ جۆرێک نابێت لە ژێر هیچ بیانوویەکدا پارەی تەرخانکراو بۆ مووچە بۆ هیچ بوارێکی تر بەکاربهێنرێت.

هەر لە کۆبوونەوەکە جەخت کرایەوە لەحاڵەتی دووبارە بوونەوەی سەرپێچیەکان و هەرکەس و لایەنێک پێچەوانەی ئەم ڕێنماییانە جوڵایەوە، داوا لەفەرمانبەران و مووچەخۆران و بەڵێندەران دەکەین ڕاستەوخۆ وەزارەتمان ئاگادار بکەنەوە تا ڕێکاری پێویست بگرینەبەر.  

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند لە نزیکەوە چاودێری بەڕێوەچوونی کاروباری بانکەکان و جێبەجێکردنی بڕیارەکان دەکەین و کەمتەرخەمی قبوڵ ناکەن و چاوپۆشی لە هیچ بانکێک ناکەن

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا