"بەهۆی نەبونی (هەژماری من) ژمارەیەک پەرلەمانتار موچەیان وەرنەگرتوە"

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەهۆی نەبونی هەژماری بانکییەوە بەشێک لە پەرلەمانتارانی کوردستان موچەیان وەرنەگرتوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر پەرلەمانتارانی کوردستان لە رێگەی هەژماری بانکیی تایبەت بە خۆیانەوە موچەکانیان وەرگرتوە و بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردوەتەوە، بڕیاربو ئەمڕۆ موچەی مانگی ئازاری پەرلەمانتاران دابەش بکرێت، بەڵام بەهۆی نەبونی هەژماری بانکییەوە بەشێک لە پەرلەمانتاران موچەکانیان وەرنەگرتوە.

کێ وتی: سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی کوردستان بە BMC راگەیاند: لە ئێستادا تەنها لە رێگەی (هەژماری من)ەوە موچەی پەرلەمانتاران دابەش دەکرێت، بەوهۆیەشەوە ئەو پەرلەمانتارانەی ئەو هەژمارەیان نییە موچەکانیان وەرنەگرتوە و بڕیارە لە رێی هەژمارێکی تایبەت بە پەرلەمانەوە کە بەشێوەیەکی کاتی بۆیان کارا کراوە، سبەی موچەکانیان وەربگرن.

ئەمەش بزانە: بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، کەمترین موچەی پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان حەوت ملیۆن و 422 هەزار و 500 دینارە و بەپێی پلە و بڕوانامەش بڕەکەی گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا