بابەتە
سەرەکییەکە: گروپە چەکدارەکانی یەمەن رایانگەیاند، بۆ جاری سێیەم هێرشیان کردووەتەسەر کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی لە دەریای سوور.
راگەیەندراوی
فەرمی: گروپە چەکدارەکانی یەمەن بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، بەیانی
ئەمڕۆ سێشەممە کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی
یو ئێس ئێس هاری ترومانیان لە باکووری دەریای سوور بە دوو مووشەک کردووەتە ئامانج
ئەمەش سێیەمین جارە لە ماوەی 48 کاتژمێردا.
ئاماژە
بەوەشکراوە: هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر گروپەکانیان کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر
کەشتیی هێزەکانی ئەمریکا لە دەریای سوور و بێ وەڵام نامێنێتەوە، دەشڵین، بەردەوام دەبن لەو هێرشانە تاوەکو ئەو دەستدرێژییەی
دەکرێتە سەر وڵاتەکەیان رادەگیرێت.
ئەمە لە
کاتێکداییە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد، هەڵمەتی
سەربازی چڕ و یەکلاکەرەوە دژی حووسییەکان لە یەمەن دەست پێ بکەن، حووسییەکانی تیرۆریست و چەتەیی دەریایی دژی کەشتی و فڕۆکەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە، تۆمەتبار
کرد.