بابەتە سەرەکییەکە: بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئەو کۆمپانیا و دوکان و
شوێنە بازرگانییانە ئاگادار دەکاتەوە کە تابلۆ و ریکلامی بازرگانیان بە ستونەکانی
کارەبا هەڵواسیوە دەبێت لێیبکەنەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: بەرێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی بەشی رۆژهەڵات رایگەیاند، ''ئاگاداری
سەرجەم کۆمپانیا و دوکان شوێنە بازرگانییەکانی
ناو شاری سلێمانی دەکەنەوە، کە تابلۆی ریکلامی بازرگانیان بە ستونەکانی کارەبادا هەڵواسیوە.''
ئاماژە بەوەشکراوە: ''دەبێت لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە بۆ ماوەی (10) رۆژ سەرجەم تابلۆی ریکڵامی بازرگانییەکان لێبکەنەوە، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەن ریکلامەکە
دەگیرێتەبەر .''