بابەتە سەرەکییەکە:
ئیتتمار بن غەفیر وەزیری پێشوی ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل دەگەڕێتەوە بۆ کابینەی
حکومەتی وڵاتەکەی.
سەرچاوە: کەناڵێ 12ی
ئیسرائیل بڵاویکردەوە: بنیامین ناتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەیەوێت ناوبراو
لەم هەفتەیەدا بگەڕێنێتەوە بۆ کابینەکەی و پێشکەوتنی بەرچاو لە دانوستانەکانی
نێوانیاندا هەبوە.
ئەمەش هەیە: گەڕانەوەی
شەڕ لە غەززە ئامانجی گەڕانەوەی بن غەفیرە بۆ کابینەی حکومەتی ئیسرائیل، چونە
ناتانیاهو دەیەوێت ئەو هاوکاری بکات لە پەسەندکردنی بودجەی گشتی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی
هاوپەیمانێتییەکەی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:
بن غەفیر وەزیری پێشوی ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل بو، بەهۆی راگەیاندنی ئاگربەستە
شەش هەفتەییەکەی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیلەوە دەستی لەکارکێشابوەوە.