"ئیسرائیل نیازی ئەنجامدانی ژمارەیەک هێرشی بۆ سەر عێراق هەیە"

عێراق 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: ئیسرائیل بەنیازە زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر خاکی عێراق ئەنجام بدات.

کێ وتی: فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند: هەڕەشەی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق رون بو، بەڵام حکومەت، دەستور و بەرژەوەندییەکانمان رێگریمان لێدەکەن لەوەی بڕیاری چونە ناو شەڕ بدەین.

ئەمەش هەیە: پەیاممان پێگەیشت سەبارەت بەوەی ئیسرائیل نیازی ئەنجامدانی ژمارەیەک هێرشی هەیە بۆ سەر عێراق، ئێمەش پەیوەندیمان لەگەڵ واشنتۆن و وڵاتانی تر کرد و سەرکەوتو بوین لە دورخستنەوەی عێراق لە هێرشەکانی ئیسرائیل، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی پێگەی جوگرافیمان هەڕەشە هەیە و ترسمان لە هەر شەڕێک دژی ئێران هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا