بابەتە سەرەکییەکە: کۆبونەوەی
نێوان شاندی دانوستانکاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆتایی هات.
ئەمەش بزانە:
کۆبونبەوەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری هەولێر
بەڕێوەچو و تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی
کوردستان بو.
بیرخستنەوە: رۆژی 16ی ئەم
مانگە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی مەسرور
بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و بە وتەی هەردولا، کۆبونەوەکە
ئەرێنی بو و کاریگەری لەسەر کۆبونەوەی نێوان شاندی دانوستانکاری هەردو حزبەکە
دەبێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.