"کەسوکاری شەهیدان لە كرێی خزمەتگوزاری فەرمانگە دادوەرییەكان دەبەخشرێن"

عێراق 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، کەسوکاری شەهیدانی پلە یەک و قوربانیانی رژێمی پێشو، لە كرێی خزمەتگوزاری لە فەرمانگە دادوەرییەكان دەبەخشرێن.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند: خالید شوانی وەزیری داد رێنمایی دەرکردوە، کەسوکاری شەهیدانی پلە یەک، قوربانیانی رژێمی پێشو، هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی پێشمەرگە، حەشدی شەعبی و قوربانیانی تیرۆر لە رسوماتی ئەو خزمەتگوزارییانە دەبەخشرێن، كە لە سەرجەم فەرمانگەکانی دادوەری وەردەگیرێن.

زیاتر: ئاماژە بەوەش كراوە، وەزیری داد، ئەم رێنماییانەی وەک رێزگرتن لە قوربانیدانی ئەو چین و توێژانە و کەمکردنەوەی بارگرانییەکانی سەر خێزانەکانیان دەركردوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا