"ترەمپ لە نامەکەیدا مۆڵەتی دو مانگی بە تاران داوە"

جیهان 21 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: دۆناڵد ترەمپ لە نامەکەیدا بۆ خامنەیی مۆڵەتی دو مانگی داوەتە تاران تاوەکو بگەن بە رێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی لەگەڵ واشنتۆن.

سەرچاوە: ماڵپەری ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکا و دو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە: تاوەکو ئێستا دیارنییە وادەی ئەو دو مانگە لەکاتی ناردنی نامەکەوە دەستپێدەکات یاخود لەکاتی دەستپێکردنی دانوستانەکانەوە.

زیاتر بزانە: ئەگەر تاران پێسنیارەکەی ترەمپ رەتبکاتەوە ئەوا ئەگەری هەنگاوی سەربازی ئەمەریکا یان ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.

بیرخستنەوە: چەند هەفتەیەک پێش ئێستا دۆنالذ ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگەیاندبو، نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران ناردوە و پێشنیاری دانوستانی راستەوخۆی بۆ کردوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا