بابەتە سەرەکیەکە: ئۆزگور ئۆزیل، سەرۆکی پارتی
گەلی کۆماری – جەهەپە لەبارەی دەستگیرکردنی سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ لە
"ئێکس" پەیامێکی بڵاوکردەوە.
چی وت: بڕیاردان بە ناوی گەل، بەکارهێنانی هێز
بۆ گۆڕینی ئیرادەی گەل یان پەكخستنی کودەتایە، لە ئێستادا هێزێک هەیە دەیەوێت
رێگریبكات لەوەی گەل سەرۆکی داهاتو دیاری بکات.
ئەمەشی وت: ئێمە لەبەردەم هەوڵی کودەتایەکداین دژی سەرۆکی
داهاتومان گەلەکەمان دەوڵەتەکەی خۆشدەوێت، بەڵام ئەگەر دەوڵەت لەلایەن کەسێکەوە بۆ
دژایەتی گەل بەكاربهێنرێت، گەل رێگەی پێنادات.
زیاتر: هێزی راستەقینە گەلە لە کۆتاییشدا هەر
گەل سەردەکەوێت، ئێمە رادەست نابین لە کۆتاییدا ئیرادەی گەل سەردەکەوێت و تورکیا
سەردەکەوێت.