رێ|

وەزارەتی نەوتی عێراق: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزدەکرێتەوە

درێژتر لە هەواڵ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە سێ‌ بۆ چوار ساڵی داهاتوودا بەرهەمهێنانی نەوت دەگاتە زیاتر لە شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا.

لێدوانی فەرمی: باسم محەمەد خوزەیر، بریكاری وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، هەوڵدەدەن تواناکانی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە چوارچێوەی پلانێکی پێنج ساڵەی دیاریکراودا زیاد بکەن، بە ئامانجی ئەوەی لە نێوان ساڵانی (2028 بۆ 2029) بگاتە زیاتر لە شەش ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.

ئەوەشی وت: وەزارەتی نەوت کاردەکات بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە لەرێگەی پڕۆژەکانەوە کە سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە، بە سوود وەرگرتن لە چالاکی و گەڕانی ئەو کۆمپانیانەی دۆزینەوەی نەوت و پرۆسەكانی هەڵکەندن و بەرهەمهێنان ئەنجام دەدەن لە کێڵگەکاندا لەرێی خولی مۆڵەپێدراو.

ئاماژەی بەوەشکرد: پڕۆژەی پەرەپێدانی غاز دیارترین پڕۆژەیە لە باشور جگە لە پڕۆژەکانی دیکە، لەوانە پڕۆژەی پەرەپێدانی چوار کێڵگەی گرنگ لە کەرکوک، کە رێککەوتن کراوە لەبارەیانەوە هاوکات، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ کۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمی بەریتانی واژۆبکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا