وەزارەتی تەندروستی
عیراق رایگەیاند، هه‌زار و ٢٦١ توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكران، هه‌روه‌ها
٣١ كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی
راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردودا،
هه‌زار و ٢٦١ توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، كۆی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ش
گه‌یشتوه‌ته ١٦ هه‌زار و ٦٧٥ توشبوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
عێراق ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ٣١ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه
گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان بۆ ٤٥٧ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
و ژینگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، هه‌ر له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردودا، ٣٥٤ كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبوونه‌ته‌وه
و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه، كۆی گشتی چاكبووانیش بۆ شه‌ش هه‌زار و ٥٦٨ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.