دوێنێ رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵوەشاندووەتەوە.
بە پێی زانیارییەکان، رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی
کوردستان لە رۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، بڕیاریدا هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتار
سۆران عومەر هەڵبوەشێنێتەوە.
ئەم بڕیارەی سەرۆکی پەرلەمان لە کاتێکدایە کە لەدانیشتنی
پەرلەمان لە رۆژی حەوتی ئاداری ٢٠٢٠، پێشێلکاری بەرامبەر ماددەو بڕگەکانی پەیڕەوی
پەرلەمانی کوردستان کراوە.
بڕیاردان لەسەر هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر سۆران
عومەر بەدەنگی ٥٧ پەرلەمانتار پەسەندکرا کە سەرۆکی پەرلەمان و فراكسیۆنی یهكێتی و ههر یهك لهفراكسیۆنهكانی گۆڕان و كۆمهڵ و یهكگرتوو
و نهوهی نوێ و چهند فراكسیۆنێكی دیكه بایكۆتی دانیشتنەکەیان کرد.