فاروق هۆڵدینگ، پرۆژەی ریسایکلینی سلێمانی
بەردەوام کاری تێدا دەکرێت تا بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای ئەوروپی جێبەجێبکرێت،
بڕیارە لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٠ پرۆژەکە تەواو دەبێت.
لە وەڵامێکیدا نوسینگەی راگەیاندنی فاروق
هۆڵدینگ بۆ غالب محەمەدی پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاندووە، "تەواوی زانیارییەکانی غالب محەمەد عەلی دەربارەی پرۆژەی ریسایکلینی
تانجەرۆی سلێمانی لە بارەی ھەڵوێست و بەرپرسیارێتی فاروق ھۆڵدینگ و فاروق مەلا
مستەفا لەو پرۆژە ھاوبەشەدا ناڕاست و ھەڵبەستراون".
نوسینگەی راگەیاندنی فاروقی مەلا مستەفا روونکردنەوەی لەبارەی هۆکاری
دواکەوتنی پرۆژەی ریسایکلینەکەی سلێمانی رایگەیاندووە داوە، پرۆژەکە لە ساڵی ٢٠١٣
واژۆی لەسەر کراوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥ مۆڵەتی وەبەرهێنانەکەی وەرگیراوە، هاوکات
سەرەتا پرۆژەیەکی هاوبەش بووە لەنێوان فاروق هۆڵدینگ و کۆمپانیای لافارجی فەرەنسی، بەڵام دوای هاتنی داعش بۆ هەرێمی کودستان کۆمپانیا فەڕەنسیەکە لە پرۆژەکە
کشاوەتەوە، هەر بۆیەش فاروقی مەلا مستەفا پشکەکانی لافارجی کڕیوەتەوە لە ساڵی ٢٠١٨ ئەمەش
لەبەرامبەر خەمخۆری بۆ شاری سلیمانی.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لە ئێستادا ھەموو ئامێر و دەزگا و مەشینەکان
لە ئەوروپا لە ھەردوو وڵاتی ئیسپانیا و ئەڵمانیا کڕدراون و بەمزوانە دەگەنە
سلێمانی پرۆژەکە بە بەردەوامی کاری تێدا دەکرێت و بڕیارە لە مانگی نیسانی ساڵی
٢٠٢٠ تەواو ببێت.
ئەم راگەیەندراوەی نوسینگەی فاروق بیڵدینگ لە کاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر
غالب محەمەد پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی گۆران، باسی لە پرۆژەی ریسایکلینی
شاری سلێمانی کردووە و فاروقی مەلا مستەفای بە داگیرکردنی ٧٠ دۆنم زەوی لە شاری سلێمانی تۆمەتبار
کردووە.