هۆشیار زێباری: شکاندنی مانگرتن بڕیارێکی دروست و بەرپرسیارانەیە

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی پارتی رایگەیاند، مامۆستایانی مانگرتوی سلێمانی، پەیامەکەیان گەیشتە هەموان.

لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سەکۆی "ئێکس" رایگەیاند: ئەمڕۆ مامۆستایانی سلێمانی بڕیاری ئەوەیان دا کە کۆتایی بە مانگرتنە بەردەوامەکەیان بهێنن، کە ئەمەش بڕیارێکی دروست و بەرپرسیارانەیە، هەروەها سەلمێنەری ئەوەیە کە پەیامەکەیان گەیشتە هەموان.

زیاتر: ئەم بڕیارەی ئەمڕۆی مامۆستایانی سلێمانی، هەوڵەکانی هەندێک لە ئەندام پەرلەمانی ڕاکردو بەدوای ناوبانگ و پێگەدا پوچەڵکردەوە بۆ تیکدانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا