بابەتە سەرەکیەکە: دو یانەی سعودی هەوڵی بەدەستهێنانی
تواناکانی محەمەد سەڵاح، هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ دەدەن.
سەرچاوە: میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە: هەردو
یانەی ئیتیحاد و نەسری سعودی هەوڵی بەدەستهێنانی تواناکانی محەمەد سەڵاحی میسری
دەدەن و دەیانەوێت پێش دەستپێکردنی جامی جیهانی یانەکان یاریزانەکە بگوازنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی زانیاریەکانی CaughtOffside، یاریزانەکە کێشەی نییە لەداهاتودا
لەخولی سعودیە یاری بکات، بەڵام پێیوایە ئێستا باشترین کات نییە بۆ گرتنەبەری ئەم
هەنگاوە.
بیرخستنەوە: ئەستێرەکەی میسر لە مانگەکانی کۆتایی گرێبەستەکەیدایە لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ تاوەکو ئێستا هەردولا نەگەیشتونەتە
رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.