وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی ناردنی موچە سێ داواکاری لە هەرێم هەیە

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ لیستی موچەی مانگی یەک، سێ داواکاری بەفەرمی ئاراستەی حکومەتی هەرێم کردوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی نوسراوێک کە واژۆی تەیف سامی وەزیری دارایی لەسەرە، وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ لیستی موچەی مانگی یەک، سێ داواکاری بەفەرمی ئاراستەی حکومەتی هەرێم کردوە.

- لە نوسراوەکەدا وەزارەتی دارایی عێراق، داوای لیستی ئەو فەرمانبەرانە دەکات کە هەژماریی بانکیان هەیە کە بەگوێڕەی دادگای فیدراڵی پێویستە هەژماری بانکییان بۆ دروست بکرێت.

- داهاتی ناوخۆی نانەوتی مانگی یەکی ئەمساڵ بخەنە سەر هەژماری وەزارەتی داریی عێراق لە بانکی ناوەندی.

- هەروەها، پێدانی نوسراوی پارەدارکردنی موچەی مانگی کانونی دوەمی 2025ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

هاوکات: هەروەها وەزارەتی دارایی عێراق راشیگەیاندوە، پابەندیەکانی هەرێم زامنی بەردەوامی موچەیە بۆ ساڵی 2025.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا