کۆمپانیای فەیسبوک لەنێوان مانگەکانی ئەیلول بۆ کانوونی یەکەمی ساڵی رابروو ١،٣ ملیۆن هەژماری ساختەی لە تۆڕەکەیەدا داخست.
کۆمپانیای فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە:" ١،٣ هەژماری ساختەی لە تۆڕەکەیدا داخستووە و بەردەوام ٣٥ هەزار فەرمانبەری کار لەسەر داخستنی ئەو هەژمارانە دەکەن کە ساختەن یان زانیارییەکانیان هەڵەن.
ئەم هەنگاوەی کۆمپانیاکە بۆ کەمکردنەوەی ئەو زانیارییە هەڵانەیە کە لە تۆڕەکەیدا بڵاودەکرێنەوە، کە بە گوێرەی ئامارێک لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا ١٢ملیۆن زانیاری هەڵە لەبارەی ئەو ڤایرۆسەوە بڵاوکراوەتەوە و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش هۆشداری لە دۆخەکە دابوو.